ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ئیدانەی پلانی رژێمی داگیرکەر بۆ داگیرکردنی تەواوی غەززە دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان بە توندی ئیدانەی پلانی رژێمی داگیرکەر بۆ داگیرکردنی تەواوی غەززە کرد.
وەزارەتەکە ئەم هەنگاوەی وەک هەنگاوێکی خەتەرناک وەسف کرد کە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوە و بەردەوامبوونی شەڕ.
وەزارەتی دەرەوە لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد کە ئەم هەنگاوەکە دەبێتە هۆی گەیاندنی زیان بە روومەتی مرۆیی گەلی فەلەستین.
هەروەها وەزارەتەکە داوای لە لایەنە نێودەوڵەتییە کاریگەرەکان و وڵاتانی کاریگەر لە ناوچەکە کرد کە بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆیان جێبەجێ بکەن و هەنگاوی بەپەلە بنێن بۆ ئەوەی کارەساتی مرۆیی ئێستا لە غەززە زیاتر تەشەنە نەکات و خوێناوی نەبێت.
ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان خوازیاری دامەزرانی خێرای ئاگربەست و ئاسانکاری بۆ دەستڕاگەیشتن بە یارمەتییە مرۆییەکان بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٣٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٢ هەزار و ٨٥٠ کەس.
لە شاری دەلهی وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی ڕوخانی دیوارێک ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
پۆلیسی ئەفغانستان ٩ تۆن مادەی هۆشبەری لەناوبرد و ١٠٠ کەسی لە باشووری ئەفغانستان دەستبەسەر کرد.